دەربارەی ئێمە


کۆمپانیای AZTEC، کە بارەگا سەرەکییەکانی دەکەوێتە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان - عێراق، بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا بازرگانییەکانی فرۆشتنی بەدەستە و هەمەچەشنی لە بەرهەمی براندە جیاوازەکان هەژمار دەکرێت. AZTEC پێک دێت لە سێ بەش کە هەریەکانی گرنگی بە بازاڕێکی دیاریکراو دەدات، بەشەکانیش بریتیین لە بەرهەمە خۆراکییەکان، بەرهەمەکانی جوانکاری و ئارایشت.

کۆمپانیای AZTEC دابەشکەری براندەکانی بەرهەمە جوانکارییەکان و خۆراکییەکانە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق. ئامانجمانە کە بەرهەمەکان دابینبکەین لەسەر بنەمای میتۆدێکی وێناکاریی. ئێمە باشترین خزمەتگووزاری و هاوبەشییەکی دڵسۆزانەت پێشکەش دەکەین.

دیدگای ئێمە

کۆمپانیای AZTEC دەیەوێت ببێتە پێشەنگی کۆمپانیاکانی دابەشکردن و بازاڕکردن لە سەرانسەری بازاڕی عێراقدا و لەبواری بەرهەمەکانی جوانکاری و بەرهەمە خۆراکییەکاندا

ئەرکی ئێمە

کۆمپانیای AZTEC پیشەگەرییانە کاردەکات بۆ بەدەستخستنی خزمەتگووزاری و بەرهەمی کواڵتی بەرز بۆ کۆی عێراقییەکان و بەپێی بەرزترین پێوانە جیهانییەکان

بەهاکانی ئێمە

ئاکار بەشێکی جیانەکراوەیە لە کاری AZTEC. پابەندیی بە کڕیارەکانمان و هاوبەشەکانمان و کۆمەڵگاوە پرەنسیپی سەرەکی کارکردنمانە.

پەیوەستبوون بە کارمەندەکانمانەوە: لەڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ کارمەندان بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە وە هەروەها بە سەتەبەرکردنی یەکسانی و گەشەکردنەوە.

پەیوەستبوون بە کۆمەڵگاوە: لەڕێگەی بەدەستخستنی بەرهەم و خزمەتگووزاری تەندرووست و لەڕێگەی کەناڵە ڕاستەکانەوە هەتاوەکو زامنی باشترین کواڵتی بکەین.

پەیوەستبوون بەهاوبەشەکانمانەوە: لەڕێگەی پەیوەندییەکی ڕوون و تەندرووست و پاڵپشتیکردنی یەکدی بۆ بەدیهێنانی زۆرترن قازانجی هاوبەش. هەوڵ دەدەین بۆ بەدیهێنانی بەرزترین پێوانەکان لە کواڵتیدا ئەویش بەکارکردنمان لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکانماندا.

ئامانجی کارکردن

کۆمپانیای AZTEC پابەندە بە بەجێهێنانی کۆی ئەرکەکانی بەشێوەیەکی ورد و درشت و پیشەگەرییەوە و لەکاتی گوونجاوی خۆیدا و بە بەرزترین کواڵتی
- لێکۆڵینەوەی بازاڕ.
- تۆمارکردنی کۆمپانیای بەرهەمهێن و بەرهەمەکانی.
- کۆگاکردن و دابەشکردن.
- چالاکییەکانی بازاڕکردن و فرۆش.
- تەندەرلێدان.
- پایوەندیکردن بە خاوەن بڕیارەکانەوە

شیکاری بازاڕ

- شیکارکردن بۆ داخوازی لەسەر هەر بەرهەمێک لە بەرهەمەکانت
- لێکۆڵینەوەکردن لەسەر بەرهەمە هاوتا و لێکچووە کێبڕکێکەرەکان لەبازاڕدا
- لێکۆڵینەوەی مەیدانی بۆ دابینکردنی زۆرترین بەرهەم (پڕکردنەوە ، جیاوازیی بەرهەمەکان ، دانانی هێما)
- ئامادەکردنی ستراتیجییەتی بازاڕکردن
- خەمڵاندنی تێچووەکانی خستنەناوبازاڕی بەرهەماکانت

لەگەڵمان بمێنەوە

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بمێنەوە تا ئاگاداری نوێترین هەواڵ و چالاکییەکانمان بیت.